×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

حكومەتی هەرێم بودجەی گشتیی 2020ی عێراق تاووتوێ دەكات

2020-09-16
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە
فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020 تاووتوێ دەكات، كۆبوونەوەكەش لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە ئەنجامدەدرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، "كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی لەڕێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە به‌ڕێوەده‌چێت".

لەبارەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، "بەرنامەی كاری (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریتییە لە، خستنه‌ڕووی پوخته‌ی ڕێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و وزه، لەگەل خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ، هەروەها خستنه‌ڕووی بابه‌تی داڕشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023".



‌ئێستا