×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆمپیۆ: ڕێگەنادەین ئێران چەكی چینی و ڕوسی بەدەستبخات

2020-09-15
مایك پۆمپیۆ
فۆتۆ: ئاژانسەكان
ئێستا - فرانس ئینتەر
ئێستا
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوایكرد دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر نەكرێت و وتیشی، ئەمریكا ڕێگەنادات ئێران چەكی چینی و ڕوسی بەدەستبخات.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوایكرد كێشەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پەرەیان پێنەدرێت. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "فرانس ئینتەر" پۆمپیۆ داوای لە توركیا و یۆنان كرد كێشەكانیان سەبارەت بە نەوت بەشێوەیەكی ئاشتییانە چارەسەر بكەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: دەبێت ئەو كێشەیە بەبێ بەكارهێنانی هێزی سەربازیی چارەسەر بكرێت و لەڕێگەی شێواز و میكانیزمە سروشتییەكانەوە هەوڵی چارەسەركردنی بدرێت.

لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن ئێران چەكی ڕوسی و چینی بەدەستبخات.

لەلایەكی ترەوە و لە وتاری دانیشتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین دا، مایك پۆمپیۆ باسی لە هەوڵەكانی ڕێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان كرد و ئاماژەی بۆ ڕێكخراوی قاعیدە كرد و وتی، ئێستا تەنها 200 چەكداری قاعیدە لە ئەفغانستان دا ماون.

شەممەی ڕابردوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، وتووێژ لەنێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان دا بەڕێوەچوو بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە شەڕی بیست ساڵەی نێوانیان.



‌ئێستا