×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

توركیا و یۆنان له‌ باره‌گای ناتۆ كۆبوونەوە

2020-09-15
بارەگای هاوپەیمانی ناتۆ
فۆتۆ: AA
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكیی شاندی سه‌ربازیی توركیا و یۆنان له‌ باره‌گای ناتۆ بەڕێوەچوو، مەبەستیش لە كۆبوونەوەكە دیاریكردنی سنورەكانی نێوان هەردوو وڵات و چارەسەركردنی كێشەكانیانە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاندووە، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكیی شاندی سه‌ربازیی توركیا و یۆنان له‌ باره‌گای ناتۆ ئەنجامدراوە و بەرواری كۆبوونەوەی داهاتووش دیاریكراوە.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "كۆبوونەوە تەكنيكييەكانى نێوان شاندە سەربازييەكانى توركيا-يۆنان كۆتاییهات كە لە بارەگاى ناتۆ بەڕێوەچوو، هەروەها رێكارەكانى لێكجياكردنەوەى تێدا تاووتوێكرا و پلاندانرا لە 17ی ئەیلول كۆبوونەوەى داهاتوو بەڕێوەبچێت".

پاش هەڵكشانی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەو توركیا و یۆنان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، هاوپەیمانی ناتۆ هەوڵی نێوندگیری دا و داوای لێكردن ئاڵۆزییەكانیان هێور بكەنەوە بەو پێیەی هەردوو وڵاتەكە ئەندامی هاوپەیمانییەكەن.




‌ئێستا