×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لە سەرەتای كۆرۆناوە 300 هەزار ئەمریكی چەكیان كڕیوە

2020-09-15
شوێنێكی فرۆشتنی چەك لە ئەمریكا
فۆتۆ: euronews
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
تەنها لەماوەی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنادا، لە ئەمریكا 300 هەزار كەس چەكیان كڕیوە بەبێ ئەوەی لێكۆڵێنەوە لە پێشینەیان كرابێت.

بەگوێرەی ئامارێكی ئێڤریتاون گروپ سەیفتی كە سەر بە ئێف بی ئای ئەمریكییە، لەماوەی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە 300 هەزار ئەمریكی چەكیان كڕیوە بەبێ ئەوەی لێكۆڵێنەوە لەوە بكرێت كەسەكە پێشینەی چۆنە و شیاوی هەڵگرتنی چەكە یان نا.

ئەو ئامارەی ئێف بی ئای كە گۆڤاری فۆربس بڵاویكردووەتەوە هاوكاتی هەڵكشانی توندووتیژییەكانە لە ئەمریكا، ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی یاسا لە ئەمریكا كاتێك چەك بە كەسێك دەفرۆشرێت، ئەوا دەبێت كەسەكە هەڵگری بەڵگەنامەیەك بێت كە لە ئێف بی ئای بۆ كراوە و دەرخەری ئەوەیە لێكۆڵینەوە لە پێشینەی كەسەكە كراوە.

بەرپرسێكی ئێف بی ئای بە فۆربسی ڕاگەیاندووە، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا وەزارەتی داد دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای ئاگادار كردووەتەوە لە مەترسی زیادبوونی دیاردەی چەك هەڵگرتن، بەڵام ترەمپ ئەو پرسەی چارەسەر نەكرد".

دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ وەزارەتی دادی ئەمریكا حكومەتی ئاگاداركردەوە لەوەی، كڕینی چەك لەلایەن هاوڵاتییانی وڵاتەكەوە بەبێ پشكنینی پێشینە بۆیان زیادیكردووە.



‌ئێستا