×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

كرملن: کەسایەتیی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسی ناڤالنی لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی ئازادە

2020-09-15
ئالێکسی ناڤالنی
فۆتۆ: AA
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی كرملن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە بابەتی ژەهرخواردکردنی ئۆپۆزسیۆنی ڕوس، ئالێکسی ناڤالنی کرد، کە لە ئێستادا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەژێر چارەسەردایە.

دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی كرملن سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ناڤالنی بۆ ڕوسیا رایگەیاند، "هاوڵاتییانی ڕوسیا لە چوونەدەرەوە و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان ئازادن".

پیسکۆڤ ئاماژەی بە هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ بۆ ئەڵمانیا كرد و باسی لەوە کرد، پێویستی بەو سەردانە نەکردووە و لە ئێستادا هیچ هۆکارێک بۆ خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئارادا نییە.

لەلایەکی دیکەشەوە سێرگی نارشکین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕوسیا ئەوەی ئاشکرا کرد، "پشکنینی ژەهر بۆ ناڤالنی کراوە و لە پشکنینەکانیدا هیچ مادەیەکی ژەهراوی نەدۆزراوەتەوە".

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕوسیا راشیگەیاندووە، "ناڤالنی پێش ئەوەی لە ڕوسیا بچێتەدەرەوە هیچ مادەیەکی ژەهراوی لە جەستەیدا نەبووە".

ڕۆژی 20ی ئاب ئالێکسی ناڤالنی لە شاری تۆمسکەوە، بە فڕۆکە گەشتێکی بەرەو مۆسکۆ ئەنجامدا، بەڵام لەکاتی گەشتەکەدا باری تەندروستی تێکچوو و فڕۆکەکە ناچاربوو لە شاری ئۆمسک بنیشێتەوە.

پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیەی شاری تۆمسک کە ناڤالنی بۆ گوازرابووەوە بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە مادەیەک کراوەتە ناو چاکەی ناوبراوەوە و لەو رێگەیەوە ژەهرخوارد کراوە.



‌ئێستا