×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پرۆژەیاسای ماف و ئەركی نەخۆش پەسەند كرا

2020-09-15
دەنگدان بۆ پرۆژەیاسای ماف و ئەركی نەخۆش
فۆتۆ: نوسینگەی پەرلەمان
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیاسای ماف و ئەركی نەخۆشی پەسەند كرد، فراكسیۆنی نەوەی نوێش ستایشی یاساكە دەكات.

كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی وشەی بەخۆڕایی یان بێبەرامبەر لە پرۆژەیاساكەدا لاببرێت، ڕستەكە دەڵێت، ‘حكومەت خزمەتگوزاری تەندروستی بە بێبەرامبەر بۆ نەخۆش پێشكەش بكات’، بەڵام خۆشبەختانە هەوڵەكە سەری نەگرت".

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو، "گەر ئەو وشەی بێبەرامبەرە جێگیر نەكرایا ئەوا كەرتی تەندروستی لە هەرێم بە بازاڕ دەكرا و بە ئاڕاستەی ئەوە دەبرا پارە لە نەخۆش بكێشرێتەوە"، بۆیە سوپاسی ئەو پەرلەمانتارانەی كرد كە دەنگیان بە جێگیركردنی وشەی بێبەرامبەر دا لە یاساكە.

سەبارەت بە یاساكە، كازم فاروق ستایشی یاساكەی كرد و وتی، "یاساكە حكومەت ناچار دەكات خزمەتگوزاری باش پێشكەش بە نەخۆش بكات، بۆیە گرنگی یاساكە لە جێبەجێكردنیدایە".



‌ئێستا