×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هاتوچۆی هەولێر مەرجەکانی گەشتی دەرەوەی هەرێم بە ئۆتۆمبیلی تایبەت ئاشکرا دەکات

2020-09-15
کاتی ئامادەکردنی تابلۆیەک بۆ گەشتی دەرەوە لە هاتوچۆی هەولێڕ
فۆتۆ: بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەو مەرجانە ئاشکرا دەکات کە هاوڵاتییەکی هەرێم بیەوێت بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆیەوە گەشتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردوەتەوە تێیدا هاتووە، "هاوڵاتیان و شۆفێران و خاوه‌ن ئۆتۆمبیلەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات بە ئۆتۆمبیلی خۆیان ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆی هەولێر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی تابلۆ بە پیتی ئینگلیزی بەم مەرجانە":

1/دەبێت ساڵانە به‌ناوی ئه‌وكه‌سه‌ بێت كه‌به‌نیازه‌ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ بكات یان بریكارنامه‌ (وه‌كاله‌)ی بۆكرابێت.

2/سه‌ردانی گومرگی هه‌ولێر بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی پسوڵه‌ی چونه‌ ده‌ره‌وه‌(دفتر خروجیه) .

3/سه‌ردانی هاتووچۆ بكات و داواكارییه‌ك پێشکەش بكات كه‌تیایدا داوای ڕێگا پیدان بۆگۆڕینی تابلۆیه‌كه‌ بكات و ‌پسوڵه‌ی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ل هاوپێچ بكات.

4/دانی بری 55000دینار وه‌كو ڕسومات بۆ وه‌رگرتنی دوو پلێتی تازه‌ تابلۆ به‌نوسین و ژماره‌ی ئینگلیزی.

5/ده‌بێت له‌پاش وه‌رگرتنی تابلۆکە‌‌ و جێهێشتنی تابلۆ كۆنه‌كانی خۆی له‌هاتووچۆ له‌ماوه‌ی 72كاتژمێر هه‌رێمی كوردستان جێبهێلێت.

6/له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ سه‌ردانی هاتووچۆ بكات بۆدانه‌وه‌ی تابلۆ‌كه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆ‌ كۆنه‌كانی كه‌هه‌ردوو كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ و هاتنه‌وه‌شی له‌ڕێگای پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه‌ دەزانرێت و دەبێت هاوپێچی بكات له‌كاتی هاتنی بۆهاتووچۆ.

7/هه‌ر دواکەوتنێک له‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌هه‌رێم یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆهه‌رێم و ‌سه‌ردانی نه‌كردنی هاتووچۆ بۆته‌سلیمكردنه‌وه‌ی تابلۆ‌كه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراو سه‌رپێچیكار به‌بڕی (500000) پێنج سەد هەزاردینار سزا ده‌درێت و ‌بۆهه‌ر ڕۆژێك كه‌تێپه‌رێت و بڕی (50000)په‌نجا هه‌زاری تر ده‌چێته‌ سه‌ر سزاكه‌..



‌ئێستا