×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون

2020-08-07
پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - کۆیە
ئێستا
پەیامنێری ئێستا، ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاب، ڕایگەیاند لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەیوب عەلی وەرتی، وتی "ڕووداوەکە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ لە هەورازە نەفتەی دەربەندی گۆمەسپان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە." وتیشی، "لەنێو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەن و برینی دووان لە بریندارەکان سەختە."

پەیامنێری ئێستا وتیشی، "لەنێو ئەوکەسانەی بەهۆی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، ناوبژیوانی پێشووی تۆپی پێی کوردستان و عێراق، ئەحمەد عەزیز و هاوسەری و منداڵێکی حەوت ساڵان هەبوون، هاوکات ئەو کەسەی دیکە کە گیانی لەدەستداوە یاریدەدەری پزیشک بووە و لە بازگەی دێگەڵە پشکینینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هاوڵاتییان کردووە."

ناوبراو وتیشی، "ڕووداوەکە بەهۆی پێکداکێشانی نیسان تیدایەک، هیۆندای ئەکسێنتێک و جێڵییەکدا بووە."



‌ئێستا