×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەقینەوەیەکی گەورە بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند

2020-08-04
تەقینەوە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان
فۆتۆ: Twitter
ئێستا - بەیرووت
ئێستا
بەپێی میدیاکانی لوبنان، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب، تەقینەوەیەکی گەورە لوبنانی پایتەختی هەژاند و بریندار و زیانی ماددیی زۆری لێکەوتەوە.

تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی لوبنان ڕایگەیاندووە، "تەقینەوەکە لە کۆگایەکی یاریی ئاگرین لە بەندەری بەیرووت ڕوویداوە، بەهۆیەوە چەندین بریندار هەن و زیانێکی زۆر گەورە بە خانوو و ئۆتۆمبێل و ئەو ناوچەیە گەیشتووە کە تەقینەوەکە تیایدا ڕوویداوە."

لەبارەی تەقینەوە گەورەکەوە، وەزیری تەندروستیی لوبنان وتی، "قەبارەی زیانەکان گەورەن و ژمارەی بریندارەکان زۆر زۆرن، داوام لە نەخۆشخانەکان کردووە لەسەر ئەرکی وەزارەت چارەسەری بریندارەکان بکەن."

لە لایەکی دیکەوە، تەلەڤزیۆنی "ئێل بی سی"، لە زاری پارێزگای بەیرووت، مەروان عەبوود-ەوە گواستوویەتییەوە کە "لوبنان شارێکی ماڵوێرانە و زیانێکی ئێجگار گەورەی بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە پێشتر لوبنان بە خۆیەوەی نەبینیوە."

پارێزگاری لوبنان تەقینەوەکەی بە هاوشێوەی ڕووداوەکانی "هیرۆشیما" و "ناگازاکی" وەسفکردووە.


بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ و ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، تەقینەوەکە لە بەندەری لوبنان ڕوویداوە و بەهۆیەوە دەیان کەس بریندار بوون و تیمە پزیشکییەکان بە ئەمبوڵانس دەیانگەیەننە نەخۆشخانەکان.



‌ئێستا