×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە ڕۆژانی جەژندا 77 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە

2020-08-04
دیمەنی شەقامێکی هەولێر لە شەودا
فۆتۆ: Google
ئێستا - هەولێر
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب، ئاماری ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی قوربانی لە سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە جەژندا 77 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، "کۆی گشتیی ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژن لە پارێزگای هەولێر 77 ڕووداو بووە، لەو ژمارەیەش 27 ڕووداویان لە ناو شاری هەولێردا بوون."

بەپێی ئامارەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر، "لە قەزای کۆیە 18 ڕووداوی جۆراوجۆر و یەک ڕووداوی خنکان لە سنووری قەزای کۆیە تۆمارکراوە."

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، "لە قەزای شەقڵاوە 31 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون."

بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو، جەختیشیکردووەتەوە لەوەی لەماوەی ڕۆژانی جەژندا بەرنامە ئەمنییەکان بە ڕێکوپێکی جێبەجێ کراون.



‌ئێستا