×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

قائیمقامیەتی هەولێر: ئەو کەسەی بوتڵی ئۆکسجینی لەسەر شەقام دەفرۆشت دەستگیرکرا

2020-08-04
وێنەی ئەو کەسەی بوتڵە ئۆکسجینەکانی دەفرۆشت
فۆتۆ: Social Media
ئێستا
ئێستا
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب، ڕایگەیاند ئەو کەسەی بوتڵی ئۆکسجینی لەسەر شەقامی پزیشکان لە هەولێر دەفرۆشت، دەستگیرکرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کەسێک بڵاوکرایەوە کە لە شاری هەولێر بوتڵی ئۆسکجینی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشت.

قائیمقامیەتی هەولێر لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبوک ڕاگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لەسەر بڕیاری قائیمقام، نەبەز عەبدولحەمید و بە هاوکاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا و خاوەنەکەشی دەستگیرکرا".

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاشکرایکرد کە ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

قائیمقامیەت هاوڵاتییانی ئاگادار کردەوە، "هەموو مامەڵەکردنێکی لەو شێوەیە قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە".



‌ئێستا