×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەزارەتی تەندروستی: ڕۆژانە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشاندەکرێت

2020-08-04
هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - هەولێر
ئێستا
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، دکتۆر خاڵس قادر، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب، ڕایگەیاند دۆخی کۆرۆنا لە هەولێر لە لوتکەدایە و ڕۆژانە دوو هەزار تووشبوو لە هەولێر دەستنیشان دەکرێن.

لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی، دکتۆر خاڵس قادر ڕایگەیاند، بەداخەوە ئێستا لە هەولێر کۆرۆنا لە لووتکەی بڵاوبوونەوەی خێرادایە، ڕۆژانە 200 حاڵەت دەستنیشاندەکرێت و نۆ ئەوەندەی دیکەش تووش دەبن.

لە درێژەی نووسینەکەیدا، دکتۆر خاڵس قادر وتی، دەتوانین بڵێین ڕۆژانە نزیکەی 2000 تووشبوو لە هەولێر دەستنیشان دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندی ڕێکار و ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن، پابەندبن بە بەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوە لە بەریەککەوتن و شوێنە قەرەباڵغەکان.



‌ئێستا