×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی ڕاپەڕین: گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2020-08-04
هەواڵ
فۆتۆ: Google
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب، ڕایگەیاند تەرمی گەنجێک کاتژمێر 4:30ی بەرەبەیان گەیەنرایە نەخۆشخانە کە خۆی خنکاندبوو.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی (أ،ر،س) دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی ڕزگاری گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند، تەرمی گەنجەکە ئاسەواری پەت و خۆهەڵواسین بە ملییەوە دیاربووە، بە وتەی کەسوکارەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.



‌ئێستا