×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئاژانسی تەسنیم: تەقینەوەیەک لە ئێران ڕوویدا و 13 کەس برینداربوون

2020-08-03
تەقینەوە، ئێران [ئەرشیڤ]
فۆتۆ: Public Domain
ئێستا - ئاژانسی تەسنیم
ئێستا
فەرمانگەی فریاکەوتنی خێرا لە شاری چناران-ی نزیک لە شاری مەشهەد، ئەمشەو دووشەممە 3ی ئاب، ڕایگەیاند تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کۆگاکانی بەرهەمهێنانی خۆراک لە شارەکەدا ڕوویداوە، بەهۆیەوە کەسێک مردووە و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، فەرمانگەی فریاکەوتنی خێرای شاری چناران، نزیک لە شاری مەشهەد کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، "تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کۆگاکانی کارگەی بەرهەمهێنانی خۆراک لە شارەکەدا ڕوویداوە، بەهۆیەوە کرێکارێک مردووە و 13 کەسی دیکەش برینداربوون."

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازی لە پارێزگای چناران ئاماژەی بەوە داوە، "لێکۆڵینەوە بەراییەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکە دانەخستنی سەری بەرمیلی ماددە خاوەکانەوە بووە."

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە، "دانەخستنی سەری بەرمیلەکە بووەتە هۆی ئەوە ماددە خاوە شلەوەبووەکان بڕژێن، بەو هۆیەشەوە تەقینەوەکە ڕوویداوە."



‌ئێستا