×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان ڕێکاری نوێ دەگرنەبەر

2020-08-01
دیمەنی فڕۆکەخانەی سلێمانی دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان
فۆتۆ: بژار دەباغ
ئێستا
ئێستا
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاب، دەستیان پێکردەوە و چەندین ڕێکار و ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە چوونە ناو فڕۆکەخانە و ئەنجامدانی گەشتەکان ڕاگەیەندراون.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تاهیر عەبدوڵا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوای دڵنیابوونەوەمان لە ئامادەیی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، بڕیارماندا ئەمڕۆ 1ی ئاب، گەشتەکان دەستپێبکەنەوە و کاتژمێر 12:15ی خولەکی ئەمشەو یەکەم گەشتی هاتن و چوون بۆ تورکیا ئەنجامدەدرێت".

تاهیر عەبدوڵا لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بە چەندین ڕێکار و ڕێنمایی نوێ کرد، کە دەبێت گەشتیاران لە میانەی ئەنجامدانی گەشتەکانیاندا بیگرنەبەر.

ڕێنماییەکان:

1. دەبێت گەشتیاران چوار کاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەکانیان لە فڕۆکەخانە ئامادەبن، چونکە ڕێکار و ڕینماییەکان ئاسان نین، ڕێکارەکانیش بریتین لە ڕێکاری ئاسایش، پشکنینی جانتاکان، پاکژکردنەوەی گەشتیار و جانتاکەی. ئەو کەسەی بە هەر مەبەستێک دێتە فڕۆکەخانە، پێویستە دەمامک ببەستێت، ئەوەی نەیبەستێت ناهێڵن لە پرسگەی فڕۆکەخانەوە بچێتە ژوورەوە.

2. پێوستە هێڵە ئاسمانییەکان ئەو ڕێنماییانە بە گەشتیاران بدات کە لە فڕۆکەخانەکاندا جێبەجێدەکرێت.

3. هەر کەسێک بیەوێت لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشتبکات، دەبێت لە ماوەی 48 پێش گەشتەکەی ئەنجامیدابێت و پێی بێت، تاوەکو کێشەی بۆ دروست نەبێت، چونکە هەر کەسێک پشکنینەکەی پێنەبێت، گەشتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

4. ئەگەر گەشتیارێک بە ئۆتۆمبێل بچیتە فڕۆکەخانە و کەسێکی لەگەڵ بێت، پێویستە گەشتیارەکە داببەزێت و هاوەڵەکەی ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە، بە مەبەستی دروستنەبوونی قەرەباڵغی و بەریەکنەکەوتن، پۆلیسی هاتوچۆ لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانە دەبێت و ڕێگە بە وەستانی کەس نادات. ئەوانەشی کە بۆ پێشوازیکردن دەچنە فڕۆکەخانە، لە ئۆتۆمبێلەکانیان دابنیشن و نەیەنە ناو هۆڵی پێشوازیکردنەوە.

5. ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە، ئەگەر پشکنینیان نەکردووە، کێشە نییە و لێرە تیمی تایبەت پشکنینیان بۆ دەکات، بەڵێننامەی یاساییشیان پێ واژوودەکرێت کە لە ماڵەوە بمێننەوە، تاوەکو ئەنجامەکەی دەردەچێت.



‌ئێستا