×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

کازمی 6ی حوزەیرانی 2021ی بۆ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریکرد

2020-07-31
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
فۆتۆ: جەمال پێنجوێنی
ئێستا - بەغداد
ئێستا
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، ئەمشەو هەینی 31ی تەمموز، ڕۆژی 6ی حوزەیرانی 2021ی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.

لە میانی پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا، کازمی وتی، "کاردەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی ئازاد بکەین و پەرلەمانێک بەرهەم بێت، کە بەپێی ویستی گەل حکومەت پێکبهێنێت".

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی هەر لە سەرەتای ڕاسپاردنییەوە، ئامانجی ڕزگاردنی عێراق بووە لە پشێوی و بێسەروبەری.

کازمی لە میانی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە "ململانێ ناوخۆیی و نێودەوكەتییەکان هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق و داهاتووی گەلەکەی دەکەن"، وتیشی هەر لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەکەیەوە ڕووبەڕووی ململانێ و هەڵمەتی ئاستەنگی دروستکردن بووەتەوە.

ناوبراو بەڵێنیشی دا هەڵبژاردنێکی بێگەردی "دوور لە دەسەڵاتی چەک" ئەنجام بدات.




‌ئێستا