×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

خامنەیی: کوشتنی سولەیمانی بەشدار بووە لە قووڵکردنەوەی یەکێتیی نێوان ئێرانییەکان و عێراقییەکان

2020-07-31
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
فۆتۆ: AFP
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ هەینی 31ی تەمموز، وتی کە کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی پشکی هەبووە لە قووڵکردنەوەی یەکیتیی نێوان ئێرانییەکان و عێراقییەکان.

خامنەیی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پەیامێکی پێشکەش کرد و لە میانیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانان کرد.

لە پەیامەکەیدا، کە تەلەفزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی ئێران گواستییەوە، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران داتەپاندنی ئابووریی ئێرانە و وتی، "خەونی ئەمریکا بۆ گەیشتن ئامانجەکانی، لەڕێی سزاکان و فشارە قورسەکانییەوە، هەرگیز نایەتە دی".

خامنەیی وتیشی، "سزاکانی ئەمریکا ئێرانی بەهێز کردووە، هەروەها بووەتە هۆی ئەوەی کە بەتەنها توانای خۆبژێوی هەبێت".

ناوبراوی ئاماژەی بەوەش کرد، "چیدیکە ئێران تەنها پشت بە هەناردەی نەوت نابەستێت، هەروەها لە بەرانبەر فشارەکانی ئەمریکاشدا خۆڕاگر و کۆڵنەدەر دەبێت".

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران خەختیشی کردەوە لەوەی ئێران دەست لە پرۆگرامە ناووکی و بالیستییەکانی هەڵنگارێت، بەو شێوەیەی ئەمریکا داوای دەکات، وتووشیەتی، "ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکات، کە هەوڵ دەدات نفووزی ئیقلیمیمان کەم بکاتەوە و سنوورمان بۆ بەرەوپێشچوونمان دابنێت".

عەلی خامنەیی باسی لەوەش کردووە، "کوشتنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی بەشدار بووە لە قووڵکردنەوەی یەکێتیی نێوان ئێرانییەکان و عێراقییەکان".



‌ئێستا