×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی لە بافڵ تاڵەبانی کرد

2020-07-31
بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی
فۆتۆ: ئێستا گرافیک
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی کرد.

نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەکەیدا بۆ بافڵ تاڵەبانی نووسیویەتی، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستووە جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک و نووسیویەتی، "هیوادارم ئارامی و تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت".

نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتوویەتی، "هیوادارم جەژن و بۆنەکانی داهاتووشمان لە بار و کەشێکی باشتردا بکەینەوە".



‌ئێستا