×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

زاخارۆڤا: مۆسکۆ پشتیوانیی گفتوگۆی نێوان کوردەکان و دیمەشق دەکات

2020-07-10
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
فۆتۆ: Sputnik . Maxim Blinov
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتیوانیی گفتوگۆی نێوان کوردەکان و دیمەشق دەکات لەبارەی داهاتووی سووریا.

زاخارۆڤا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "سووریا چەندان سەدەیە گرووپی نەژادی و ئایینی جیاواز بە ئاشتی و ئاسایشی تیایدا دەژین.. ئێمە بڕوامان بە زەرووریەتی پاراستنی ئەم دابونەریتە مێژووییانە و بەردەوامیپێدانیان هەیە. لەو گۆشەنیگایەشەوە کوردانی سووریا بەشێکی بنچینەیی و تەواوکەری گەلی سووریان. لەسەر بنەمای ئەو هەڵوێستە مەبدەئییەش، مۆسکۆ پشتیوانی لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان کوردان و دیمەشق دەکات لەبارەی ڕێکخستنی داهاتوویی بۆ نیشتمانی هاوبەشیان."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی کە پێویستە سوورییەکان خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، تاکو تەواوی دانیشتووان، بەبێی جیاوازی تائیفی و نەژادی، هەست بە ئاسایش و ئارامی بکەن.

پێشتریش، باڵیۆزی ڕووسیا لە سووریا، ئەلێکساندەر یەفیمۆڤ ڕایگەیاندبوو کە ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات و ناوچەی ئەلتەنف گفتوگۆی نێوان سووریا و کوردەکانی ئیفلیج کردووە، گفتوگۆکانیش لە وەها بارودۆخێکدا هیچ دەرەنجامێکی ئەرێنی لێناکەوێتەوە.



‌ئێستا