×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی هەرێم: 64 چاکبوونەوە و 12 مردن و 298 تووشبوونی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

2020-07-09
پشکنینە پزیشکییەکان لە سەنتەری تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 حاڵەتی چاکبوونەوە، 12 حاڵەتی مردن و 298 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە کۆپییەکی گەیشتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 2470 پشکنین ئەنجام دراوە"، ڕاشگەیاندووە کە "12 مردن و 298 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران: 106 لە هەولێر و 107 لە سلێمانی، 56 لە گەرمیان، 20 لە ڕاپەڕین، 6 لە هەڵەبجە و 3 لە دهۆک."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە 4 حاڵەتی مردن لە هەولێر، 7 لە سلێمانی و یەک مردنی دیکەش لە گەرمیان تۆمارکراون.

لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەکانی حکوومەتی هەرێمدا ماونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە "لەئێستادا تەنها 1462 هاووڵاتی لە کەرەنتیندان."

کۆی گشتیی تووشبووانی پەتای کۆڤید-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 8726 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 294 حاڵەتی مردن و 3072 حاڵەتی چاکبوونەوە هەن.



‌ئێستا