×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی عێراق: 2170 حاڵەتی تووشبوون و 103 مردنی نوێ تۆمارکران

2020-07-09
عێراقییەکانی لە کاتی کڕینی پێداویستییەکان
فۆتۆ: ڕۆیتەرز
ئێستا
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 103 حاڵەتی مردن و 2170 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 و 1623 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە پەیجی فەرمیی وەزارەتەکە لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر ئاستی عێراق 11809 پشکنین ئەنجام دراوە"، ڕاشگەیاندووە کە "103 حاڵەتی مردن و 2170 تووشبووی نوێ تۆمار کران: 638 لە بەغداد، 88 لە نەجەف، 208 لە سلێمانی، 57 لە هەولێر، 29 لە دهۆک، 141 لە کەربەلا، 113 لە کەرکووک، 86 لە دیالە، 137 لە واست، 145 لە دیوانیە، 131 لە بەسڕە، 90 لە میسان، 93 لە بابل، 49 لە زیقار، 22 لە ئەنبار، 100 لە موسەنا، 22 لە نەینەوا و 21 لە سەڵاحەدین".

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە 1623 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووانی پەتای کۆڤید-19 لە عێراق گەیشتە 69612 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 39502 حاڵەتی چاکبوونەوە و 2882 حاڵەتی مردن هەن.



‌ئێستا