×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ لە کەرکووک دەستگیرکران

2020-07-09
دەستگیرکراوێک لە بەندیخانە
فۆتۆ: stuff
ئێستا - شەفەق نیوز
ئێستا
دەزگای ئاسایش نیشتمانیی عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند باندێکی بازرگانیکردن بە ئەندامی جەستەی مرۆڤی، لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە، کە "ددانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".

بەپێی هەواڵێکی شەفەق نیوز، دەزگای ئاسایش نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "هێزێکی دەزگاکەمان لە پارێزگای کەرکووک باندێکی مافیایی دەستگیرکردووە کە لە سێ کەس پێکهاتوون؛ دوو ژن و پیاوێک".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە باندە مافیاییەکە بازرگانی بە ئەندامی جەستەی مرۆڤەوە کردووە، "فەرمانی دەستگیرکردنەکەش بە ڕێگەپێدانی یاسایی و بەپێی زانیاریی هەواڵگری بووە".

دەزگاکە ئاشکراشی کرد، "تۆمەتبارەکان ددانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، کە قوربانییەکانیان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە پەیوەندیی ناڕوون بەلای خۆیاندا ڕاکێشاوە".

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەشدا، جەختی لەوە کردەوە بەڵگەنامەی ساختە بە دەستگیرکراوەکان بووە و قسەیان لێوەرگیراوە، "لە ئێستاشدا ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان کراون".



‌ئێستا