×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت 43 دۆلار و 7 سەنتە

2020-07-06
کارمەندێکی کۆمپانیای نەوت
فۆتۆ: Google
ئێستا - Oil Price
ئێستا
بەپێی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە هەواڵی نەوت و وزە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتژمێر 23:20 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژاوای تێکساس (خاوی ئەمریکا)، بە 40 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دیسانەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاوردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیا چینییەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازی.

پسپۆڕان پێیانوایە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر ئابووریی جیهان، ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت.



‌ئێستا