×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

سەرۆککۆماری عێراق: گرنگە بەپەلە یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەند بكرێت

2020-07-06
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق
فۆتۆ: AP
ئێستا - بەغداد
ئێستا
سەرۆکكۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاند كە گرنگە بەپەلە یاسای هەڵبژاردنەكان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند بكرێت، بۆ ئەوەی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بكرێت.

نووسینگەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن كەعبی كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا، پێشهاتەكانی ڕەوشی سیاسیی، ئەمنی و ئابووری لەگەڵ ئەو هەوڵانەی كە لەلایەن تیمەكانی پزیشكییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) خراونەتەگەڕ، تاوتوێ كراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەكەدا ڕاگەیاندووە، گرنگە بەپەلە یاسای هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند بكرێت، بۆ ئەوەی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریی بكرێت.


پێشتر ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان، حوسێن هینداوی ڕایگەیاندبوو كە حكوومەت ئامادەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات، بەڵام بەو مەرجەی دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو بكرێت.



‌ئێستا