×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هەولێر.. باندێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر بە 40 کیلۆگرام هێرۆینەوە دەستگیرکران

2020-07-06
وێنەی تۆمەتباران و 80 کیلۆگرام هیرۆینی دەستبەسەرداگیراو، هەولێر
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر
ئێستا - هەولێر
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر لە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لە شاری هەولێر باندێکی بازرگانییان بە 40 کیلۆگرام هێرۆینەوە دەستگیرکردووە کە "ئامادەکرابوو ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت."

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی گەیشتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستا، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایگەیاندووە، "دوای بەدواداچوونێکی ورد و زانیاریی پێشوەخت بە هەبوونی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر، کە ئامادەکرابوو ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت، ئەمڕۆ لە چالاکییەکی کەموێنەدا توانرا باندێکی بازرگانی کە لە (4) تۆمەتبار پێکهاتبوون، یەکێکیان هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانییە، لە کاتی مامەڵەکردن هەردوو تەرەف کڕیار و فرۆشیار دەستگیربکرێت کە لەهەوڵدا بوون هەرێمی کوردستان وەك تڕانزێت بەکاربهێنن."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر 80 قاڵب ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین) کە بڕەکەی 40 کیلۆگرام بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕاشیگەیاندووە کە "تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای (14)ی ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران."



‌ئێستا