×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی هەرێم: 97 چاکبوونەوە و 11 مردن و 324 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

2020-07-06
پشکنینی پلەی گەرمیی لەش تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەولێر
فۆتۆ: AA
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شەوی دووشەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 97 حاڵەتی چاکبوونەوە، 11 حاڵەتی مردن و 324 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە کۆپییەکی گەیشتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 2798 پشکنین ئەنجام دراوە"، ڕاشگەیاندووە کە "11 مردن و 324 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران: 137 لە هەولێر و 135 لە سلێمانی، 37 لە گەرمیان و 15 لە دهۆک."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە 6 حاڵەتی مردن لە هەولێر و 5 لە سلێمانی تۆمارکراون.

لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەکانی حکوومەتی هەرێمدا ماونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە "لەئێستادا تەنها 16980 هاووڵاتی لە کەرەنتیندان."

کۆی گشتیی تووشبووانی پەتای کۆڤید-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 7639 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 263 حاڵەتی مردن و 2789 حاڵەتی چاکبوونەوە هەن.



‌ئێستا