×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق کۆبوونەوە

2020-07-06
قوباد تاڵەبانی و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی
فۆتۆ: ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێم
ئێستا
ئێستا
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆبووەوە و گفتوگۆکانی نێوان بەغداد و هەرێم سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان تاوتوێکرد.

ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، کە تێیدا دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و عێراق و کوردستانیش بەتایبەتی خرانەبەرباس.

قوباد تاڵەبانی و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی ناوچە کێشەلەسەرەکان باسیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کرد، "بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش، دەریانخست بەبێ هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ، ئەستەمە لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیری لەو ناوچانە مسۆگەر بکرێت".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدادیان کرد، سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.



‌ئێستا