×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی عێراق: 1796 حاڵەتی تووشبوون و 94 مردنی نوێ تۆمارکران

2020-07-06
پشکنینی هاووڵاتییان لە فڕۆکەخانەی نەجەف
فۆتۆ: فرانس پرێس
ئێستا
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 94 حاڵەتی مردن و 1796 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 و 1724 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە پەیجی فەرمیی وەزارەتەکە لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر ئاستی عێراق 11519 پشکنین ئەنجام دراوە"، ڕاشگەیاندووە کە "94 حاڵەتی مردن و 1796 تووشبووی نوێ تۆمار کران: 367 لە بەغداد، 88 لە نەجەف، 234 لە سلێمانی، 31 لە هەولێر، 2 لە دهۆک، 138 لە کەربەلا، 88 لە کەرکووک، 61 لە دیالە، 47 لە واست، 111 لە دیوانیە، 122 لە بەسڕە، 67 لە میسان، 67 لە بابل، 183 لە زیقار، 16 لە ئەنبار، 86 لە موسەنا، 15 لە نەینەوا و 73 لە سەڵاحەدین".

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە 1724 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووانی پەتای کۆڤید-19 لە عێراق گەیشتە 62275 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 24741 حاڵەتی چاکبوونەوە و 2567 حاڵەتی مردن هەن.



‌ئێستا