×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ڤلادیمێر پووتین: چاکسازییە دەستوورییەکان هەنگاوی دروستن بۆ ڕووسیا

2020-07-06
ڤلادیمێر پووتین لە کاتی دەنگدانی لە ڕیفراندۆمی وڵاتەکەی
فۆتۆ: ئەسۆشییەتد پرێس
ئێستا - ڕۆیتەرز
ئێستا
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، دوێنێ یەکشەممە، ڕایگەیاند چاکسازییە دەستوورییەکان، کە بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن هاووڵاتییانی وڵاتەکەوە پەسەندکرا، هەنگاوێکی دروستە بۆ وڵات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، یەکێک لەو چاکسازییانەی لە دەستووردا ئەنجام دراوە، کە لە ڕیفراندۆمێکدا زیاتر لە سەدا 77.92ی ڕووسییەکان دەنگیان پێدا، ڕێگە بە ڤلادیمێر پووتین دەدات بۆ دوو خوولی دیکەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵببژێرێت، کە تاوەکو 2036 درێژدەبێتەوە.

چاکسازییەکانی دیکەش، بریتین لە "بەخشینی پارێزبەندی بە سەرۆکەکانی پێشوو، هەروەها ئاماژەکردن بە خودا لە دەستوور و پاراستنی مووچەی خانەنشینی، هەروەها ناساندی هاوسەرگیریش بە یەکێتیی نێوان ژن و پیاو".

پووتین سەبارەت بەم چاکسازییانە ئاماژەی بەوە کرد، "هەلومەرج دەڕەخسێنێت بۆ بەرەوپێشچوون و پێشکەوتنی ڕووسیا لە چەند دەیەی ئاییندەدا".

ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵاتەکە، دەنگدانی ڕیفراندۆمەکە بە نایاسایی وەسف دەکەن. گرووپێکی سەربەخۆش بۆ چاودێریکردنی دەنگدانەکە، هەزاران پێشێلکارییان تۆمارکردبوو.

ئاژانسەکە، بە پشتنبەستن بە ئاژانسە ڕووسییەکان، لێدوانی سەرۆکە ڕووسیەکەی بڵاوکردەوە، کە وتوویەتی، "من باوەڕم وایە ئەنجامدانی ئەم چاکسازییانە لە دەستووری ئێستادا، دروستن".



‌ئێستا