×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

شۆفڵێک لە بەرزاییەکی پێنجوێن کەوتەخوارەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

2020-07-06
پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی پێنجوێن
فۆتۆ: ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، کە شۆفێری شۆفڵ بووە و کەوتنەخوارەوەی لە بەرزاییەکەوە گیانی لەدەستدا.

نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونی کردەوە، "بنکەی پۆلیسی باشماخ و بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان/پێنجوێن کە شۆفێری شۆفڵ بووە و کاری لە یەکێک لە کانە بەردەکانی نزیک گوندی بناوەسووتەدا کردووە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو شۆفێرە بەهۆی ئەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەستداوە.

نەخۆشخانەی ئاماژەی بەوەش کرد، "گەنجەکە ناوی (ش،ل،ع) دانیشتووی شارۆچکەی سەیدسادقە و تەمەنی 29 ساڵە، تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن کاری پزیشکیی دادوەری بۆ دەکرێت".



‌ئێستا