×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بریکاری وەزیری ناوخۆ لە پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

2020-07-06
ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بریکاری وەزیری ناوخۆ
فۆتۆ: نوسینگەی قوباد تاڵەبانی
ئێستا - هەولێر
ئێستا
بریکاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتی، لیوا چەتۆ ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. قوباد تاڵەبانی دەستبەکار بوو.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، "بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆ، ڕێبەر ئەحمەد، لیوا چەتۆ ساڵح وەک بریکاری وەزیری ناوخۆ دەستبەکار بوو".

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، " هەماهەنگیی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ خزمەتکردنی باشتری ھاووڵاتییان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌ھێزتریش بکرێت".



‌ئێستا