×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی هەرێم: 92 چاکبوونەوە و 14 مردن و 232 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

2020-06-29
تاقیگەی دیاریکردنی حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19، سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 92 حاڵەتی چاکبوونەوە، 14 حاڵەتی مردن و 232 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە کۆپییەکی گەیشتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 1771 پشکنین ئەنجام دراوە"، ڕاشگەیاندووە کە "14 مردن و 232 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران: 85 لە پارێزگای هەولێر و 132 لە پارێزگای سلێمانی (59 حاڵەتیان لە دەڤەری گەرمیان و 27 لە دەڤەری ڕاپەڕین)، 1 لە پارێزگای دهۆک و 14 لە پارێزگای هەڵەبجە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە 1 حاڵەتی مردن لە پارێزگای هەولێر و 11 لە شاری سلێمانی و 1 لە ڕاپەڕین و 1 لە هەڵەبجە تۆمارکراون.

لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەکانی حکوومەتی هەرێمدا ماونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە "لەئێستادا تەنها 16463 هاووڵاتی لە کەرەنتیندان."

کۆی گشتیی تووشبووانی پەتای کۆڤید-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 5904 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 200 حاڵەتی مردن و 1767 حاڵەتی چاکبوونەوە هەن.



‌ئێستا