×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

عێراق.. لە 24 کاتژمێری ڕابروودا ژمارەی چاکبوونەوە لە تووشبوون بە کۆرۆنا زیاتر بووە

2020-06-29
بەستنی دەمامکی خۆپارێزی لە عێراق
فۆتۆ: AA
ئێستا
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 83 حاڵەتی مردن و 1749 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە پەیجی فەرمیی وەزارەتەکە لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر ئاستی عێراق 11172 پشکنین ئەنجام دراوە"، ڕاشگەیاندووە کە "83 حاڵەتی مردن و 1749 تووشبووی نوێ تۆمار کران: 427 لە بەغداد، 87 لە نەجەف، 95 لە سلێمانی، 40 لە هەولێر، 84 لە کەربەلا، 50 لە کەرکووک، 57 لە دیالە، 56 لە واست، 140 لە دیوانیە، 218 لە بەسڕە، 124 لە میسان، 82 لە بابل، 200 لە زیقار، 12 لە نەینەوا، 5 لە ئەنبار، 4 لە دهۆک، 20 لە موسەنا و 50 لە سەڵاحەدین".

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە 1852 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووانی پەتای کۆڤید-19 لە عێراق گەیشتە 47151 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 22974 حاڵەتی چاکبوونەوە و 1839 حاڵەتی مردن هەن.



‌ئێستا