×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی ڕاپەڕین: پێشمەرگەیەکی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکرات لە کاتی ئەرکدا بە کوژراوی دۆزرایەوە

2020-06-29
وێنەی پێشمەرگە کوژراوەکە
فۆتۆ: ئێستا
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند پێشمەرگەیەکی حزبی بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدا لە ئەرکی خۆیدا بووە، بەڵام بە کوژراوی دۆزراوەتەوە و تا ئێستا نازانین خۆکوژییە یان کوژراوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین شۆڕش ئیسماعیل وتی، "بەرەبەیانی 28ی حوزەیران لە کاتژمێر 2:30 ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوێک لەناو بارەگای حزبی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان، دوای گەیشتنمان پێشمەرگەیەکی ئەو حزبە کە لە ئەرکدا بوو، گیانی لەدەستدابوو، شوێنەواری گوللەیەکیش بە سەریەوە بوو".

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین وتیشی، "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیپێکردووە قسەی کەسوکار و کەسە نزیکەکانی وەرگیراوە، تاوەکو ئێستا ئێمە وەک پۆلیس نازانین ڕووداوەکە خۆکوژی بووە یاخود کوژراوە، بەڵام تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە لە سلێمانی، چاوەڕێی گەیشتنی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی سلێمانی دەکەین".

وتەبێژی پۆلیس وتیشی کە ئەو پێشمەرگەیە ناوی ڕزگار عەبدوڵڵایە، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، لە بارەگای چوارقوڕنەی حزبی بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموکراتی کوردستان، پێشمەرگە بووە.



‌ئێستا