×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پاکستان.. لە هێرشیکی چەکداری بۆسەر بۆرسەی کاراچی شەش کەس کوژران

2020-06-29
پۆلیسێکی پاکستان لە شوێنی ڕووداوەکە
فۆتۆ: EBA
ئێستا - شەرقولئەوسەت
ئێستا
پۆلیسی پاکستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند چوار چەکدار هیرشیان کردە سەر باڵەخانەی بۆرسە لە شاری کاراچیی پایتەختی وڵاتەکە، بەلام هەرزوو هێزە ئەمنییەکان چەکدارەکانیان کوشت و دوو کەسی دیکەش کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەرۆکی پۆلیسی کاراچی، غولام نەبی مەیمون بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وت، "چەکدارەکان بە نارنجۆک و چەکەوە هێرشیان کردبووە سەر باڵەخانەکە، سەرەڕای ئەوەی تەلارەکە لە شوێنێکی زۆر پارێزراودایە و نووسینگەی چەندین بانکی تایبەتیشی تێدایە".

غولام نەبی مەیمون لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی کۆرۆلای ڕەساسی هاتبوون و هەر چواریان کوژراون".

بۆرسەی پاکستانیش لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر نووسی، "تاوەکو ئێستا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن، بەڕێوەبەرایەتییەکەشمان بە یارمەتیی هێزە ئەمنییەکان بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە ڕێکدەخەنەوە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن".

تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.



‌ئێستا