×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی هەرێم: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 710 حاڵەت

2020-05-31
کارمەندێکی تەندروستی لە کاتی ڕشاندنی گەڕەکەکان بە ماددەی دژە کۆرۆنا، پێنجوێن
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو یەکشەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 104 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون، بەمەش کۆی گشتیی حاڵەتەکانی پەتاکە گەیشتە 710 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 718 پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون و دەرئەنجام 104 تووشبووی نوێ تۆمار کران: 102 لە سلێمانی و 2 لە دهۆک".

لەبارەی ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە کەرەنتینەکانی حکوومەتی هەرێمدا ماون، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، "لە ئێستادا تەنها 801 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ 163 لە هەولێر، 36 لە سلێمانی، 602 لە دهۆك".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی تووشبووان بە پەتای کۆڤید-19 لە هەرێمی کوردستان 710 تووشبووە، لەنێویاندا 7 حاڵەتی مردن و 420 حاڵەتی چاکبوونەوە هەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی تەندروستی داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و دوور بکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ، دەمامک ببەستن و دەستکێش لەدەست بکەن.



‌ئێستا