×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

حکوومەتی هەرێم: ئەوەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەسەر ئێمە بووە کردوومانە

2020-05-31
جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: AA
ئێستا - هەولێر
ئێستا
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل، ئەمشەو یەکشەممە، ڕایگەیاند ئەوەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئەوان بووە وەک حکوومەت کردوویانە و ئێستا بەرپرسیارێتییەکە لەسەر خەڵکە.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، ئەیوب عەلی، لەبارەی ئەوەی "بۆچی خەڵک متمانەی بە کۆرۆنا نەماوە"، جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەوەی لەسەر ئێمە بووە وەکو حکوومەت کردوومانە، ئێستا بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە سەر خەڵکەکە و خەڵک دەبێت وشیار بێت و ئاگای لە خۆی بێت".

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل داواشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڤید-19، دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن.



‌ئێستا