×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

سەرۆکی حکوومەت بۆ یەکێتی: ئومێدەوارم هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە

2020-05-31
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئێستا - هەولێر
ئێستا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەبۆنەی چلوپێنجەمین ساڵیادی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد، و ڕایگەیاند "ئومێدەوارم بەیەکەوە هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا".

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا، کە کۆپییەکی گەیشتووە بە تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، "ئومێدەوارم بەیەکەوە، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لەڕێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکوومەتی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە".



‌ئێستا