×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەزارەتی تەندروستی: 101 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا

2020-05-31
دوو کارمەندی هاتوچۆ بە دەمامک و دەستکێشەوە لە کاتی ئەرکدا، سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو یەکشەممە، دەرئەنجامی نوێی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 101 حاڵەتی نوێی پەتای کۆڤید-19 لە پارێزگای سلێمانی دەسنیشانکراون.

ئەمەش زۆرترین ژمارەی ڕۆژانەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە تاوەکو ئێستا.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ڕاگەیاندووە، "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19، لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە "شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە، و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شوێنی جوگرافیی تووشبووەکان بەم شێوەیە دابەشبوون: 51 تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، 42 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، 3 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی وارماوە، 1 تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار، 1 تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری، 1 تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، 1 تووشبوو دانیشتووی قەزای خانەقین، 1 تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد.



‌ئێستا