×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی سلێمانی: تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

2020-05-31
کارمەندێکی تەندروستی بە جلوبەرگی خۆپارێزیی تایبەت بە کۆرۆنا، سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، "تووشبوویەکى دیکە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى گیانىلەدەستدا".

بەپێی راگەیەنراوەکە، "ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 70 ساڵ بوو و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بوو، و هەڵگری نەخۆشیی دیکەی کوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نموونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 بوو، لە دوای داخلکردنی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا". 

هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سامان بەرزنجی ڕایگەیاند، "بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ناچار دەبین هۆتێلەکان لەجیاتیی نەخۆشانە بەکاربهێنین".



‌ئێستا