×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی سلێمانی: تووشبوویەکی کۆرۆنا باری تەندروستی ناجێگیرە

2020-05-31
نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، دکتۆر یاد نەقشبەندی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە لە شاری سلێمانی تووشبوویەکی کۆرۆنا باری تەندروستی ناجێگیرە و ژمارەیەکی دیکەش نیشانەی قورسی نەخۆشییەکەیان هەیە.

دکتۆر یاد نەقشبەندی ڕایگەیاند، "تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و 30 توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەکەیان هەیە".

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی، داواش لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

دوێنێ لە نەخۆشخانەی چارەسەری کۆرۆنا لە سلێمانی تووشبوویەکی کۆرۆنا کە تەمەنی 37 ساڵ بوو، هیچ نەخۆشییەکی پێشوەختی نەبوو بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، بەمەش کۆی گشتی ئەوانەی لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش کەس.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی، 606 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشی، 409 کەسیان چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



‌ئێستا