×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی سلێمانی: ئەو ماتۆڕسوارەی لە گرتەڤیدیۆیەکدا تەقەی دەکرد، دەستگیرکرا

2020-05-31
وێنەی تەقەکەرەکە
فۆتۆ: .
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاشکرای کرد ماتۆڕسوارێک کە لە ناو شاری سلێمانیدا تەقەی دەکرد، دوای لێکۆڵینەوە ئەمڕۆ دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، " دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه‌ و تێیدا‌ ماتۆڕسوارێك له‌یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قه‌ ده‌كات، به‌ فه‌رمانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستی پێكرد".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كه‌سه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل‌ و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردووه‌‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمه‌تبارەکە ناوی‌ (هـ، أ، م) له‌دایكبووی‌ 1997، كورده و دانیشتووی‌ شاری‌ سلێمانییه‌، له ‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه".



‌ئێستا