×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بلومبێرگ: ئەمریکا موڵکەکانی هۆنگ کۆنگی دەفرۆشێت

2020-05-31
شۆوسن هیڵ لە هۆنگ کۆنگ
فۆتۆ: بلومبێرگ
ئێستا - ئاژانسی بلومبێرگ
ئێستا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند حکوومەت موڵکەکانی لە یەکێک لە "تایبەتترین" ناوچەکانی شاری هۆنگ کۆنگ دەفرۆشێت، کە لە ساڵی 1948ـەوە کڕیوویەتی

نوێنەرێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ئیمەیڵ بە ئاژانسی بلومبێرگی وت، "واشنتن موڵكەکانی لە یەکێک لە تایبەتترین ناوچەکانی شاری هۆنگ کۆنگ دەفرۆشێت".

نوێنەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆفیسی تایبەت بە موڵکەکانی حکوومەتی سەربە وەزارەتی دەرەوە، چاو بە موڵکەکانی حکوومەتی ئەمریکی دەخشێنێتەوە لە دەرەوەی وڵاتەکە، وەک بەشێک لە پرۆگرامی وەبەرهێنانەوە".

بڕیارەکەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە خۆپیشاندانەکان هەرێمی هۆنگ کۆنگیان خستووەتە لەرزە، هەروەها گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چینیش لەسەر بابەتی یاسا ئەمنییەکانی پەکین سەبارەت بە ئاسایشی هەرێمەکە، لە هەڵکشاندایە.

موڵکەکەی حکوومەتی ئەمریکا، چەندین تەلار و باڵەخانەی لەسەر بونیاتنراوە و دەکەوێتە شۆوسن هیڵ لە باشووری نیمچەدوورگەی هۆنگ کۆنگ، نرخەکەشی 10 ملیار دۆلاری هۆنگ کۆنگییە، کە دەکاتە 1.3 ملیار دۆلاری ئەمریکی. هەندێک لە ملیۆنێر و ملیاردێرەکانی شارەکە، لەم ناوچەیەدا موڵکیان هەیە.

بە وتەی نوێنەرەکەی وەزارەتی دەرەوە، "هەوڵەکانیان زیادکردووە بۆ گەشەپێدانی موڵکەکانی دیکەی حکوومەت، لەوانەش تەلاری کونسوڵی ئەمریکا لە هۆنگ کۆنگ".

بەپێی یاسای سیاسەتی هۆنگ کۆنگ و ئەمریکا لە ساڵی 1992، واشنتن ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ مامەڵەکردنی ئابووری و بازرگانیی سەربەخۆ لەگەڵ هۆنگ کۆنگ، تەنانەت دوای ئەوەی خرایە سەر چینیش. ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت سزا و گومرگەکانی سەر چین، هەرێمە سەربەخۆکە ناگرێتەوە.

ساڵی 1997 بەریتانیا، هۆنگ کۆنگی وەک دوایەمین کۆلۆنی خۆی لە ئاسیا بەجێهێشت و ڕادەستی چینی کرد، بە مەرجی ئەوەی لە ڕووی ئیدارییەوە سەربەخۆ بێت لە پەکین.



‌ئێستا