×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پارتی بۆ یەکێتی: هەلومەرجی وڵات دەخوازێت هەموومان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی ڕابپەڕێنین

2020-05-31
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
فۆتۆ: ئێستا
ئێستا
ئێستا
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، پیرۆزبایی حزبەکەی سەبارەت بە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کرد و ڕایگەیاند، "بارودۆخی وڵات دەخوازێت لایەنەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان ڕابپەڕێنن".

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە، "وڵاتەکەمان لە هەلومەرجێکی ناهەموار و ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، ئەمەش وا دەخوازێت سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیان ڕاپەڕێنن و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن".

پەیامەکەی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی چلوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی حزبەکە کراوە.

لە پەیامەکەشدا جەخت لەسەر هەوڵی جددی کراوەتەوە بۆ زیاتر پتەوکردنی "یەکڕیزی و یەکدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەهێزترکردنی ئەزموون و دۆزی ڕەوای گەلەی کوردستان، [هەروەها] بەدیهێنانی ئامانجەکانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان".

چەند هەفتەیەک لەمەوپێش، بڕیار بوو مەکتەبی سیاسییەکانی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام دوای لێدوانێکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، هێمن هەورامی کۆبوونەوەکان دواخرا و فراکسیۆنییەکێتی قسەکانی هێمن هەورامی بەوە وەسفکردن دەیەوێت زەمینەی کۆبوونەوەکە تێکبدات.



‌ئێستا