×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێکی گواستنەوەی گشتی و سەرنشینەکانی دەمامک بەکارنەهێنن سزا دەدرێن

2020-05-30
هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - هەولێر
ئێستا


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لەبارەی کاری ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوەی گشتی لە ناو شاردا ڕایگەیاند، کە هەر شۆفێرێکی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لەکاتی کاردا خۆیان و سەرنشینەکانیان دەمامک بەکارنەهێنن سزا دەدرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، " بە پشتبەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە 2020/5/31 وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، کە هەر شۆفێر و سەرنشینێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان و مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ نەکات ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ، کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە".

بەپێی بەیانی ژمارە 37ی وەزارەتی نوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر شۆفێرێکی هێڵە گشتییەکان و سەرنشینەکانی دەمامک دەکار نەهێنن بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.



‌ئێستا