×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

400 ملیار دینارەکەی بەغداد گەیشتە هەرێمی کوردستان

2020-05-30
دیناری عێراقی
فۆتۆ: Google
ئێستا - هەولێر
ئێستا
ئەو 400 ملیار دینارەی کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دوای دەستبەکاربوونی ڕەزامەندی لەسەر دەربڕی، ئەمڕۆ شەممە، گەیشتە بانکی ناوەندیی عێراق لە شاری هەولێر.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێی ڕاگەیاندین، 400 ملیارەکەی بەغداد کە پێشتر ڕەزامەندی لەسەر درابوو خراوەتە سەر ئەژماری بانکی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر.

پێشتر بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق عادل عەبدولمەهدی ناردنی 453 ملیار دیناری مانگانەی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، دوای دەستبەکار بوونی مستەفا کازمی-ش گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد بەردەوابوون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر مووچە و بودجە و نەوت.

ڕۆژی 19ی ئایار سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ڕەزاماندی دەربڕی لەسەر ناردنی بری 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەمەرجێک لە ماوەی 30 ڕۆژدا هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر کێشەکانی نێوانیان و وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندی لەسەر مەرجەکان دەربڕی.



‌ئێستا