×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بەغداد.. ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی دووبارە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەدرێت

2020-05-30
پشکنین بۆ هاووڵاتییانی عێراقی
فۆتۆ: 
ئێستا - عێراق
ئێستا
سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و شانەی قەیرانەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە کۆدەبنەوە و هەر ئەمڕۆش بڕیار لەبارەی دووبارە دانانی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەدرێت.

ئاژانسی فورات نیوزی عێراقی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ئەمرۆی شانەی قەیرانەکان بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی عێراق، حەسەن تەمیمی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عێراق و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێکارانە دەکرێت کە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت، هەروەها دانانەوەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی و زیادکردنی سزا بۆ ئەوانەی ڕێکار و بریارەکانی خۆپارێزی دەشکێنن تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی بدرێت، بە جیاوازی لە کردنەوەی هەندێک شوێن و بەردەوامی کاری چینی هەژار بەڵام ڕێگریکردن لەوانەی کە ئەو ئاسانکارییانە بە هەلدەزانن و بەکاریدەهێنن.

لەلایەنکی دیکەوە ڕۆژنامەی سەباح لە زاری وەزیری تەندروستی عێراق حەسەن تەمیمییەوە بڵاویکردەوە، ئێمە لە لیژنەی باڵای قەیرانەکان تاوتوێی قەدەگەی هاتوچۆی گشتی دەکەین و لیژنەکەش داوایانکردووە بریاری لەبارەوە بدرێت چونکە ئێستا عێراق لە قۆناغی مەترسیداردایە.

دوینێ هەینی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 416 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و مردنی 6 کەسی دیکەشی ئاشکراکرد، بەمەش تاوەکو ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە، پێنج هەزار و 873 تووشبوو، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 44 کەس چاکبوونەتەوە و 185 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



‌ئێستا