×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئێران دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانی ڕاگەیاند

2020-05-30
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران
فۆتۆ: Google
ئێستا - جیهان
ئێستا
حکوومەتی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی وڵاتدا بە سەرجەم فەرمانبەرانەوە دەستپێکردەوە، لە کاتێکدا پێشتر دەوام بە یەک لەسەر سێی کارمەندەکانی هەر فەرمانگەیەک دەکرا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

حکوومەتی ئێران بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی کارمەندان بۆ فەرمانگەکان و دەستپیکردنەوەی دەوامی ئاسایی بە شێوەیەکی فەرمی لە کاتژمێر، 7:30 تاوەکو 14:30ی دوای نیوەڕۆ.

بەپێی بڕیارەکە ئەو فەرمانبەرانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە دەوامکردن دەبەخشرێن و ناڕۆنەوە بۆ دەوام هەروەها ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە چاوپۆشیان لێدەکرێت، سەرەڕای ئەوەش لە پارێزگای خوزستان بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستاش پارێزگاکە لە هێڵی سوردایە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا.

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە، 146 668 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 114931 کەسیان چاکبوونەتەوە 7677 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.



‌ئێستا