×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئەمریکا.. بەهۆی ترس لە خۆپیشاندانەکان دەرگای کۆشکی سپی داخرا

2020-05-30
کۆشکی سپی
فۆتۆ: Google
ئێستا - جیهان
ئێستا
دەزگای ئاسایشی نهێنی ئەمریکی، شەوی ڕابردوو هەینی، دەرگای کۆشکی سپی داخست بەهۆی ترس لە خۆپیشاندەرانی ڕووداوی گیانلەدەستدانی پیاوە ڕەشپێستەکەی شاری مینەپۆلیس.

ئاژانسی یو ئێس ئەی تودەیی ئەمریکی لە زاری وتەبێژی کۆشکی سپی، بڵاویکردەوە، "خۆپیشاندانەکان بەهۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆرید، گەیشتووەتە واشنتۆنی پایتەخت، بەوهۆیەشەوە دەرگاکانی کۆشکی سپی داخران".
ئاشکراشیکردووە، "هەروەها دەرگاکانی ژوورەکانی کۆشکی سپی داخراون و دەزگای ئاسایشی نهێنی ڕێگە نادەن هیچ کەسێک لە باڵەخانەی کۆشکی سپی نزیک ببێتەوە.




هۆکاری داخستنی دەرگاکانی کۆشکی سپی بۆ مەترسییە پێشبینیکراوەکانی هێرشی خۆپیشاندەران دەگەڕێتەوە، کە لە خۆپیشاندانەکانی پێشتر ڕوویانداوە هەرچەندە نەگەیشتووەتە داخستنی دەرگاکانی ئەو باڵەخانەیە.
پێشتریش، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کە لەگەڵ خێزانی جۆرج فلۆرید قسەی کردووە و ئەوان کەسانی باشن.

دوێنێ هەینی، پۆلیسی مینۆسۆتا دەستگیرکردنی دێرێک چۆڤنی ڕاگەیاند، ئەو ئەفسەرەی پۆلیس کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت و ئەژنۆی لەسەر ملی جۆرج فلۆرید داناوە و بەوهۆیەوە لەکاتی دەستگیرکردنیدا گیانلەدەستدەدات.

لە هەفتەی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەوە کە تێیدا پیاوێکی ڕەشپێست کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت، گیانلەدەستدەدات بەهۆی ئەوەی پۆلیسەکە ئەژنۆی لەسەر ملی داناوە هەرچەند جۆرج فلۆرید چەند جارێک دەڵیت کە ناتوانێت هەناسە بدات بەڵام گوێیلێناگیرێت لەلایەن پۆلیسەکەوە و دوای ئەوەی لەهۆشخۆیدەچێت گیانلەدەستدەدات.



‌ئێستا