×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی عێراقی: لە کەرکوک تیرۆریستێک کوژرا و یەکێکی دیکە برینداربوو

2020-05-30
پۆلیسی فیدراڵی عێراقی
فۆتۆ: Google
ئێستا - کەرکوک
ئێستا
سەرکردەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند، "لە کەرکوک تیرۆریستێک لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراوە و یەکێک دیکەش بە برینداری هەڵهاتووە".

لە ڕاگەیەنراوێکدا، سەرکردەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، جەعفەر ئەلبەتات ڕایگەیاند، "هێزی یەکەکانی فەوجی دووی لیوای ئالی، توانیویانە تیرۆریستێک بکوژن و یەکێکی دیکەش لە چالاکییەکەدا بریندار بووە لە گوندی مەقامی سەربە ناحیەی ڕیازی کەرکوک".

ڕوونیشیکردەوە، "ئەو تیرۆریستە ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و تەقەی لێکردوون کە چەکی کڵاشینکۆف و چەکێکی جۆری (RPG7)پێبووە، یەکێکی دیکەش لە تیرۆریستەکان برینداربووە و هەڵهاتووە ئێستا هێزەکانی پۆلیس لە هەوڵی دۆزینەوەیدان".



‌ئێستا